به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو له‌وانه دوو شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی له زیندانه‌كانی قه‌زوێن و زاهدان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراوی ئه‌فغانستانی به ناوه‌كانی وه‌سیم ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و ڕه‌بیع شاهموراد ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی قه‌زوێن له‌سێداره دراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی ئه‌ڵڵانه‌زه‌ر گورگیچ، عه‌بدۆلسه‌لام به‌لووچ ئاهوورانی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و فه‌ره‌یدوون محه‌ممه‌دی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی زاهدان جێبه‌جێ كراوه.