کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی گوناباد و مه‌شهه‌د

له‌سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی گوناباد و مه‌شهه‌د

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٥ی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانه‌كانی گوناباد و مه‌شهه‌د به‌ڕێوه‌ چوو و به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدام له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له‌ ڕێگه‌ی خواردنی حه‌ب كۆتایی به‌ ژیانی هێنا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی گوناباد و مه‌شهه‌د به‌ ناوه‌كانی عه‌بدۆڵڵا ناڕوویی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، حسێن سالارزهی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، جه‌واد غه‌فاری ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، ئه‌حمه‌د غوفران ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و عه‌بدۆلڕه‌حمان ئێسحاق زهی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ سێداره‌ دراون. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی كوهده‌شت به‌ ناوی “محه‌ممه‌د كوشكی” كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌.