به‌یانی سێشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی گورگان، زه‌نجان، ئیسفه‌هان و شیراز جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی “فه‌رهاد خوسره‌و سه‌دخه‌رو”، “جه‌عفه‌ر میرزاقاسمی”، “ئه‌میرحسێن ڕه‌حیمی”، “عه‌لی ڕۆسته‌می” و “ڕه‌زا شه‌هبازی خه‌لاری” به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی گورگان، زه‌نجان، ئیسفه‌هان و شیراز ئێعدام كراون.