ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزره‌دان، سزای ئێعدامی دوو به‌ندكراو له زیندانی جیرۆفت، دوو به‌ندكراو له‌زیندانی ئیسفه‌هان و به‌ندكراوێك له سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری مه‌راغه جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “مێهدی سالاری” و “محه‌ممه‌د دارایی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی جیرۆفت جێبه‌جێ كراوه. هه‌روه‌ها سزای له سێداره‌دانی دوو به‌ندكراوی دیكه له زیندانی ئیسفه‌هان به‌ناوه‌كانی “مه‌جید جه‌عفه‌ری” و “عه‌لی ته‌بیب” به هه‌مان تۆمه‌ت چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كرانه‌وه و به‌ندكراوێك له شاری مه‌راغه به ناوه‌ی “ئه‌میر میهدی” به شێوه‌ی عه‌له‌نی و له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره بۆ تۆمه‌تی “ده‌ستدرێژه‌ی سێكسی” له سێداره دراوه.