له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی هه‌مه‌دان، ته‌ورێز و جیرۆفت جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی جیرۆفت جێبه‌جێ كراوه و ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له: “نادر غه‌نی زاده”. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “مه‌جید تالبیان”، “مورته‌زا دانشوه‌ند” و “مه‌یسه‌م نووری”، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی هه‌مه‌دان و ته‌ورێز ئێعدام كراون.