ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو له زیندانی قه‌زوێن و سێ به‌ندكراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له‌سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو كه ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه ڕۆژی چوارشه‌ممه به نهێنی له زیندانی قه‌زوێن به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ئێعدام كراون. هه‌مان ڕۆژ له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، سزای سێداره‌ی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “مه‌جید ئه‌فرووز”، “محه‌ممه‌د مه‌شموول” و “ئیبراهیم سدیق” جێبه‌جێ كراوه. شایانی باسه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام، كۆماری ئیسلامی ڕێژه‌ی ئێعدامی به‌ندكراوانی بردووه‌ته سه‌ره‌وه.