به‌یانی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراوی به‌لووچ له زیندانی ناوه‌ندی بیرجه‌ند به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ناسناوی ئه‌و پێنج به‌ندكراوه بریتیه له: “عهبدۆلبهسیر ڕیگی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، “محه‌ممه‌دنه‌بی شاهۆزهی” ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ و خاڵۆی هه‌میشه زیندوو “خودانوور له‌جه‌یی” خه‌ڵكی زاهیدان، “محه‌ممه‌د میرشاه” و “ڕه‌زا شه‌هره‌كی” خه‌ڵكی زابۆل و “ئومید جۆوه‌ینی” خه‌ڵكی تۆربه‌تی جام.
