له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێككخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٧ زیندانی به ناوه‌كانی “ئیره‌ج مسته‌فه‌وی، به‌ختیار شه‌هابی، حه‌سه‌ن عه‌لایی به‌خش، بێهروز حه‌زره‌تی، ناسر حسێنی، هاشم عه‌باسی و عه‌لی محه‌ممه‌دپوور” به تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی گورگان، ئه‌رده‌بیل، قه‌زوین، قوچان و ئه‌هه‌ر، له سێداره دراون. هاوكات دوو زیندانی دیكه به ناوه‌كانی په‌یمان شیری و محه‌ممه‌د جه‌واد نامداری، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی ته‌ورێز و دیزڵ ئابادی كرماشان، ئێعدام كراون.
