کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ٩ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌سێداره‌دانی ٩ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستوپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٧ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانیمه‌جید توركی، پژمان سه‌فه‌ری، ته‌یموور ڕوسته‌می، سیاوه‌ش دروستكار، له‌یلا جوده‌كی، مه‌حموود شه‌فیعی و عه‌لی محه‌ممه‌د بێهجه‌تبه‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستله‌ زیندانه‌كانینه‌وشه‌هر، ته‌ورێز، قه‌زوین، ئه‌رده‌بیل، قوم، سمنان و بروجردئێعدام كراون. هاوكات دوو زیندانی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیئیسماعیل نیازی و ئه‌حمه‌د جه‌لیلیبه‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانله‌ زیندانه‌كانیئه‌راك و به‌نده‌ر عه‌باسله‌ سێداره‌ دراون.