سزای له‌سێداره‌دانی ٩ به‌ندكراو له زیندانی شاره‌كانی گورگان، شیراز، ساری و قوم له ڕۆژانی ١٥ هه‌تا ١٨ی پووشپه‌ڕ، به تاوانی كۆشتنی به‌ئه‌نقه‌ست و بازه‌رگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ش كه‌س له‌و به‌ندكراوانه به تۆمه‌تی بازه‌رگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له زیندانی شاری گورگان له‌سێداره دراون و دوو كه‌سی دیكه‌ش به ناوه‌كانی “مێهدی كه‌ریمی”، “”فه‌ردین زكری” به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست له زیندانی ساری و شیراز له سێداره دراون، كه‌سێكی دیكه‌ش به ناوی “مێهرۆڵڵا ڕیگی” به تۆمه‌تی بازه‌رگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له زیندانی لهنگهڕوودی شاری قوم له سێداره دراوه. جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن میدیاكانی ڕژیمه‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌ك به له‌سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه نه‌كراوه.