به‌یانی دووشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، حوكمی ٧ به‌ندكراوی به‌لووچ له زیندانه‌كانی زاهیدان، كرمان و كه‌هنووج و سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له زیندانی ئه‌هواز به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای دژه مرۆڤی قه‌زایی ڕژیم له ماوه‌ی ٢٤ ساعه‌تی ڕابردوودا ٧ به‌ندكراوی به‌لووچی له زیندانه‌كانی زاهیدان، كرمان و كه‌هنووج به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له سێداره داوه كه ناسناوی شه‌ش كه‌سیان بریتیه له: “عه‌بدۆلسه‌مه‌د خادم”، “یه‌عقووب ئیجباری”، “محه‌ممه‌دئه‌نوه‌ر به‌راهوویی”، “قه‌نبه‌رزهی”، “سه‌عید ڕیگی” و به‌ندكراوێك كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه و “ڕه‌سووڵ ناڕوویی”. هه‌روه‌ها حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “عه‌بدۆلڕه‌زا قه‌لاوه‌ند” خه‌ڵكی ئه‌ندیمشك به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌هواز جێبه‌جێ كراوه.