له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ٨ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی بیۆرجه‌ند، دزفوول، زه‌نجان و مه‌راغه به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئیسماعیل شه‌هبه‌خش” و “مه‌نسوور حه‌دادی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی بیرجه‌ند جێبه‌جێ كراوه. له زیندانه‌كانی زه‌نجان و دزفوول چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی “تاهر گه‌نجی خانلوو”، “محه‌ممه‌دڕه‌زا نێعمه‌تی”، “خالد چناری” و “عه‌بدۆلنه‌بی كه‌لانی” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له سێداره دراون. هه‌روه‌ها له زیندانی مه‌راغه، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی حسێن دۆرستكار و سوله‌یمان مه‌لێكی نژاد به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ئێعدام كراون.