له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو به لانیكه‌م ٨ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی زابۆل، زاهیدان و بیرجه‌ند له سێداره دراون.
ناسناوی ئه‌و ٨ به‌ندكراوه بریتیه له: ١- “به‌یدۆڵڵا گورگیچ” ته‌من ٤٣ ساڵ، خێزاندار و خه‌ڵكی گوندی “مه‌نزڵ ئاب”ی سه‌ر به شاری زاهیدان. ٢- “شه‌هسه‌وار شه‌هریاری(په‌له‌نگی)” ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵ، خێزاندار و خه‌ڵكی شارستانی ڕیگانی سه‌ر به ئوستانی كرمان. ٣- “محه‌ممه‌د ئه‌رباب” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، خێزاندرا و خه‌ڵكی نیمروزی ئه‌فغانستان. ٤- “ئه‌سه‌دۆڵڵا ئه‌مینی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، خێزاندار و خه‌ڵكی نیمروزی ئه‌فغانستان. ٥- “سه‌عید به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، خێزاندار خه‌ڵكی زابۆل. ٦- “عه‌لی به‌راهوویی” خێزاندرا و خه‌ڵكی شاری زابۆل. ٧- “خوداڕه‌حم محه‌ممه‌دانی” ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ و خه‌ڵكی زاهیدان. ٨- “فه‌رهاد بادوهرزه” خێزاندار و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی زه‌هه‌ك.
