له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ٨ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئه‌هواز، ئیسفه‌هان و یه‌زد جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی هاشم میرزایی، ئارمان خان به‌یگی و ڕه‌زا به‌یگی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ئه‌هواز، ئیسفه‌هان و یه‌زد ئێعدام كراون. هاوه‌كات پێنج به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دڕه‌زا دێهقان دێهنه‌وی، وه‌لیشه‌هر بابه‌كی، نووروه‌یس ئه‌چه‌كزهی، جه‌واد ڕه‌زایی و جه‌واد حه‌قی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی یه‌زد له‌سێداره دراون.