ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ١٢ و ١٣ی پووشپه‌ڕ، ٧ به‌ندكراو كه ناسناوی به‌شێكیان بریتیه له: “ڕه‌زا ئه‌حمه‌دزاده”، “مه‌نسوور”، “به‌هرام موحه‌ڕه‌می”، “یاسر غه‌فووریان” و “محه‌ممه‌د هووشیار عه‌لیزاده” له زیندانه‌كانی ته‌ورێز و مه‌شهه‌د ئێعدام كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌زا ئه‌حمه‌دزاده” و “به‌هرام موحه‌ڕه‌می” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ته‌ورێز ئێعدام كراون و كه‌سی سێهه‌م كه ناسناوی “مه‌نسوور” بووه هۆكاری له‌سێداره‌دانی هێشتا ڕوون نه‌كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چوار به‌ندكراو له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سێداره دراون كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: “یاسر غه‌فووریان” و “محه‌ممه‌د هووشیار عه‌لیزاده”.