ڕۆژانی سیشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٦ و ٧ی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی كوردی خه‌ڵكی هه‌رسین و پێنج به‌ندكراوی دیكه به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل له زیندانه‌كانی قزلحه‌سار، دزفوول و خاش جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی ڕه‌حیم ئه‌میری، ئه‌میر ئیبراهیمی، عه‌باس له‌ك و حۆجه‌ت هه‌واسی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدرا به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له سێداره دراون. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی ڕه‌زا عه‌بدۆلی و ئێحسان حسێن زهی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی دزفوول و خاش ئێعدام كراون. شایانی باسه كه به‌یانی چوارشه‌ممه سزای سێداره‌ی پێدرام مه‌ده‌نی به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كراوه.