کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

له‌سێداره‌دانی ٤ هاووڵاتیی له‌ زیندانی ناوه‌ندی زابول

اجرای حکم اعدام چهار زندانی در زندان زابل

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، سزای له‌ سێداره‌دانی ٤ هاووڵاتیی كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی بازه‌رگانی كردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون له‌ زیندانی ناوه‌ندی زابول جێبه‌جی كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و زیندانییانه‌ئیسماعیل زاروزهی، ئه‌مینۆڵڵا براهوویی، نسائۆڵڵا به‌هادورزهی، ڕه‌سام پودینه‌ڕاگه‌یێندراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ بێجگه‌ له‌ڕه‌سام پودینه‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستله‌سێداره‌ دراوه‌، ئه‌و سێ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ به‌ تۆمه‌تی بازه‌رگانی كردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ لایه‌ن میدیاكانی ڕژیمه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر له‌ سێداره‌دانی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.