ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چوار به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و چوار به‌ندكراوه به ناوه‌كانی “ئیره‌ج مسته‌فه‌وی، به‌ختیار شه‌هابی، حه‌سه‌ن عه‌لایی به‌خش و عه‌لی محه‌ممه‌دپوور” سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراوان، له زیندانه‌كانی “گورگان و قوچان” له سێداره دراون. جێگای ئاماژه‌یه له مانگانی ڕابردوودا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی كپکردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندوتیژی دژ به هاووڵاتیان، به شێوه‌ێه‌كی به‌رچاو ئاستی له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی به‌رز كردووه‌ته‌وه.
