ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له پێنج مانگی ڕابردوودا، زیاتر له ٣٠٧ كه‌س له ئێران ئێعدام كراون و ته‌نیا له مانگی مه‌ی دا ١٤٢ كه‌س له سێداره دراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردووی كه ١٧٤ كه‌س بووه، ٧٦٪ زیادی كردووه و ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێرانی و جیهانی كاردانه‌وه‌ی به‌هێزی له به‌رامبه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نه‌بێت، له مانگه‌كانی داهاتوو دا سه‌دان كه‌سی دیكه ده‌بنه قوربانی. بۆیه پێویسته هێزێكی جه‌ماوه‌ری دژبه ئێعدام و ئازاری زیندانیه سیاسیه‌كان به خێرایی بكه‌وێته ڕێ.