به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، له ماوه‌ی مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢دا، به لانیكه‌م ٣٦ به‌ندكراو له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه له‌سێداره دراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له كۆی ئه‌و ٣٦ به‌ندكراوه ٣٥ كه‌سیان پیاو و یه‌ك كه‌سیان ژن بووه، شه‌ش كه‌سیان به‌ندكراوانی سیاسی بوون، ٨ به‌ندكراو كورد، سێ به‌ندكراو به‌لووچ و یه‌كێكیان خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بووه. له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٢وه تا كۆتایی مانگی ڕێبه‌ندان، سه‌رجه‌م ٧٩٣ كه‌س له‌سێداره دراون.