به‌پێی ئاماری بڵاوكراوه له لایه‌ن “جاوید ڕه‌حمان، هه‌واڵده‌ری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر كار و باری ئێران، له ساڵی ڕابردوو زایینی لانیكه‌م ٢٨٠ هاووڵاتیی له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه له‌سێداره دراون.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له تازه‌ترین ڕاپۆرتی خۆی له دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی ڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژن‌و، كه له ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه به‌ڕێوه‌چوو به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به پێشه‌لكردنی مافی مرۆڤ تۆمه‌تبار كرد و ڕه‌خنه‌ی له دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا گرت و ڕایگه‌یاند لانیكه‌م ١٠ ژن له نێوان له‌سێداره دراوانی ساڵی ڕابردووی ئێران‌دا به‌دی ده‌كرێت.