ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی ١٥ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، به‌نده‌رعه‌باس، مه‌ڵایه‌ر و دزفوول جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ به‌ندكراو له‌وانه دوو شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی به‌نده‌رعه‌باس ئێعدام كراون. ناسناوی به‌ندكراوی سێهه‌م بریتیه له: “هیدایه‌ت قاسمی”. له زیندانه‌كانی مه‌ڵایه‌ر و دزفوول دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د شه‌فیع” و “یاوه‌ر عه‌بدۆلی” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له‌سێداره دراون. له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ده به‌ندكراو ئێعدام كراون كه ٨ كه‌سیان به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و ئه‌منیه‌تی بووه و دوو به‌ندكراویان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له سێداره دراون. ناسناوی سێ به‌ندكراویان بریتیه له: “محه‌ممه‌دحسێن محه‌مه‌دی فه‌ر”، ئه‌میر و پاشا.