له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ١٤ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، ئه‌ندامه‌تی له داعش و سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل له زیندانه‌كانی ته‌ورێز، مه‌ڵایه‌ر، خۆڕه‌م ئاوا، نوور، سمنان، مه‌شهه‌د و قزلحه‌سار جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی جه‌هانشاه ئیره‌وانی، ڕه‌زا سه‌رپه‌ره‌ست، داوود نه‌جیبۆڵڵاهی، به‌همه‌ن پیرووزه‌یی و محه‌ممه‌د گوڵستانی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانه‌كانی سمنان و مه‌شهه‌د ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها، ٧ به‌ندكرا له‌وانه ژنێك به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ته‌ورێز، مڵایه‌ر، خۆڕه‌م ئاوا و نوور له‌سێداره دراون كه ناسناوی شه‌ش كه‌سیان بریتیه له: حێسام مه‌ولوودی، مه‌تین شه‌هباززاده‌ی موقه‌ده‌م، فه‌رزاد یاری، حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زانی و حه‌میدڕه‌زا سرووش. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌یانی چوارشه‌ممه دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی مێهدی ئه‌سغه‌رزاده و ڕووزبێه وادی به تۆمه‌ته‌كانی “ئه‌ندامه‌تی له داعش” و “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” له زیندانی قزلحه‌سار ئێعدام كراون.