کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ١٤ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كرماشان و نه‌غه‌ده‌

له‌سێداره‌دانی ١٤ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كرماشان و نه‌غه‌ده‌

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ ١ و ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی ١٥ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كرماشان و نه‌غه‌ده‌ جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ده‌زگای گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی له‌ شاری نه‌غه‌ده‌ ١٤ به‌ندكراوی به‌ نهێنی له‌ سێداره‌ داوه‌. تا كاتی دارشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناو و هۆكاری له‌سێداره‌دانی ئه‌و ١٤ كه‌سه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ندكراوێك به‌ ناوی “حه‌مید مورادیان” به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی كرماشان ئێعدام كراوه‌.