له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٣ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٩ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌لی فه‌زا خۆشنشین، فه‌رشاد شێخی، ئاوین سورخی، جه‌عفه‌ر فه‌ریادی، عه‌لی سه‌رله‌ك ئاباد، سوشا مورادی، بێهزاد مه‌شایخی و محه‌ممه‌د عه‌لی سه‌عیدلوو“، هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه كه هێشتا ناسناویان به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “خوڕه‌م ئاوا، ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، سنه، دزفوول، ئه‌لیگوده‌رز، كرماشان، یاسوج و نه‌هاوه‌ند” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها دوو زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “موراد گوڵی و ئه‌بولفه‌زل نه‌قه‌وی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “زاهدان و هه‌مه‌دان” له سێداره دراون.
