کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ١٢ به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

لە سێدارەدانی سێ بەندکراو لە بەندیخانەکانی تەورێز، کەرەج و کەهنووج

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ١٢ به‌ندكراو به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانه‌كانی ئه‌هه‌ر، قزلحه‌سار، ڕه‌شت، خۆڕه‌م ئاوا، شیراز و زه‌نجان له‌سێداره‌ دراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ناسناوی به‌شێك له‌و به‌ندكراوانه‌ بریتیه‌ له‌: “یووسف ڕه‌مه‌زانی”، “حسێن ئاغاسی”، “عه‌بدۆڵڵا گه‌راوه‌ند”، “مه‌جید جه‌ماڵی”، “حامد ده‌رویشی”، “موسته‌فا ڕووزبه‌هانی”، “مه‌جید عه‌لی بابایی”، “سوله‌یمان عه‌باسپور” و “عێزه‌ت سه‌یدی”.