له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ١١ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل له زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د، كه‌ره‌ج و ئه‌هواز جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، حوكمی ئێعدامی ٧ به‌ندكراوی به‌لووچ له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان جێبه‌جێ كراوه كه ناسناویان بریتیه له: عه‌بدۆلغه‌فار به‌راهوویی، په‌رویز ده‌ستكاله، عه‌بدۆلسه‌مه‌د گورگیچ، محه‌ممه‌دڕه‌زا دادمه‌یده، ئه‌میرمحه‌ممه‌د مه‌زارزهی و سه‌جاد به‌راهۆیی. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چوار به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ئێعدام كراون كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: موحسن له‌نگه‌رنشین و ئه‌سغه‌ر وه‌ته‌ندووست. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی مه‌حه‌ممه‌دنه‌بی زیركاری به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ئه‌هواز له سێداره دراوه.