له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١١ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له‌سێداره‌دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٩ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “جه‌واد شه‌عبانی، ئێحسان كه‌مه‌ره‌یی، محه‌ممه‌د قوراچه، سه‌عید قاسمی، ئه‌شكان خودایاری، ڕه‌حمان نه‌وبه‌خت، سامان سه‌رله‌ك، محه‌ممه‌د نۆحانی و عه‌لی مورادی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست”، له زیندانه‌كانی “نه‌وشه‌هر، نه‌یشابوور، زه‌نجان، ساوه، گورگان و دوروود” ئێعدام كراون. هاوكات دوو زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “ئه‌میر حسێن فوغانی و داریوش میهرانی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “كاشان و كرمان” له سێداره دراون.
