له ڕۆژنی ڕابردوودا، ١١ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چوار هاووڵاتی به ناوه‌كانی “كه‌بیر مه‌حموود وه‌ند، یاسر جه‌هان تیغ، محه‌ممه‌د قه‌هره‌مانی و ساسان شێخی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “ماهشههر، ساری، فرده‌وس و بێهبه‌هان” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٧ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “عه‌لی شاملوو، مهنوچهر نه‌وابی، سه‌عید خوش كه‌لام، محه‌ممه‌د سووری، شه‌هرام میرزاده، فه‌ردین ڕه‌زایی و حه‌بیب فه‌ریدی“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “بحنورد، تایباد، لاكانی ڕه‌شت و ده‌ستگردی ئیسفه‌هان“، له سێداره دراون.
