سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، سزای له‌سێداره‌دانی ١٠ زیندانی له به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شه‌هری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٨ كه‌س له‌و به‌ندكراوانه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست و دوو كه‌سی دیكه به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی، ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو. جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا ئێستا ناسنامه‌ی دوو به‌ندكراویان به ناوه‌كانی “ئیمان سه‌فه‌ری ڕاد و مێهدی خاڵگه‌دی” بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كراوه. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له‌سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه له ماڵپه‌ڕ و میدیا فه‌رمییه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.