ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ١٠ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٤ زیندانی به ناوه‌كانی “خالد حسێنی، مه‌هدی جه‌عفه‌ریان، عه‌باس خره‌دبین، شاه میرزا قادر ڕه‌حمه‌تی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، له زیندانه‌كانی “نه‌وشه‌هر، ئه‌رده‌بیل، سمنان و بروجرد”، ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٦ زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “ڕه‌حمان نه‌جه‌فی، نیزام تاجیك، یۆنس باقری، پارسا ته‌قی زاده، دانیال عه‌بدی و حه‌مید كاریابی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “ئه‌راك، به‌نده‌ر عه‌باس، ته‌ورێز، قه‌زوین، قوم و نایین” له سێداره‌دراون.
