ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ١٠ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له‌سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٧ زیندانی به ناوه‌كانی “حسێن نه‌جار، باقر موحیبی، ئاریه‌ن شوخی، محه‌ممه‌د جامع شورانی، مه‌هدی پوورشههباز، یاشار ڕه‌زایی و سۆهراب ڕه‌فعه‌تی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “گورگان، نه‌یشابوور، قائمشه‌هر، دوروود، زه‌نجان، كاشان و ساوه” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “شه‌ریف مهردانپوور، سه‌تار خالوهند و ئارمان كوشكی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “كرمان، ئیسفه‌هان و نه‌وشه‌هر” له سێداره‌دراون.
