له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٠ زیندانی له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٨ زیندانی به ناوه‌كانی “فۆئاد ئه‌مینی، سه‌جاد خانی، فه‌رهاد نه‌مازی، نیما ئه‌فشاری، خوسره‌و پزیشكی، ده‌روێش عه‌باس یادگاری، حسێن موسه‌وی و موختار حه‌سه‌نی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “مه‌هاباد، ئێسفه‌راین، سه‌بزه‌وار، مه‌لایر، دامغان، كاشمه‌ر، شه‌هر كورد و بووشهر” ئێعدام كراون. هاوكات دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “عه‌رشیا چه‌نگی و ئارمین ئاقاپوور” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “شیراز و مه‌شهه‌د” له سێداره دراون.
