به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، حوكمی ئێعدامی ١٠ به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ناسناوی دوو كه‌س له ئێعدامكراوان بریتیه له: “شه‌هاب شه‌هبازی” و “محه‌ممه‌د بێهزادی” و ناسناوی ٨ به‌ندكراوه‌كه‌ی دیكه هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. “ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرێش” ده‌بیركولی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتی ئه‌م دوایانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران ڕایگه‌یاند: له نێوان ١ی ژانویه‌ی ٢٠٢٣ تا ٣١ ژانویه‌ی ٢٠٢٣ی زاینی دا، به‌لانیكه‌م ٤١٩ كه‌س له‌وانه ٤٠٩ پیاو و ١٠ ژن له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا ئێعدام كراون. له‌و ڕێژه‌یه ٢٣٩ كه‌سیان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سێداره دراون كه نیوه‌ی سه‌رجه‌م ئێعدامه‌كان ئه‌گرێته‌وه.
