ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گوڵانی ١٤٠٤، حوكمی ئێعدامی حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو و پێنج به‌ندكراوی دیكه له زیندانه‌كانی ورمێ، ئه‌هواز، دۆروود، یاسووج و خۆڕه‌م ئاباد به نهێنی جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی ڕابردوو به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم به بنه‌ماڵه‌ی حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو كه له به‌رده‌م زیندانی ورمێ مانیان گرتبوو، ڕایانگه‌یاند: ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ئێعدام كراوه و ناتوانن ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرن و مه‌راسیمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ به‌ڕێوه ببه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراوی دیكه به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئه‌هواز، دۆروود، یاسووج و خۆڕه‌م ئاباد جێبه‌جێ كراوه. ناسناوی ئه‌و پێنج به‌ندكراوه بریتیه له: ماهان به‌ختیاری، جه‌واد گووده‌رزی، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دزاده، بێهنام بهرگپووش و سه‌عید دریكوهند.