به‌یانی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، میدیاكانی سپای پاسداران ڕایانگه‌یاند كه حوكمی ئێعدامی موجاهد كوركور له زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز جێبه‌جێ كراوه، له ڕۆژانی ڕابردووش دا شه‌ش به‌ندكراوی دیكه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له چوار زیندانی ئێران ئێعدام كراون.
موجاهد كوركور له ڕێكه‌وتی ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠١ به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “ته‌قه‌كردن له خه‌ڵك” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “افساد فی الارض”، “موحاره‌به و به‌غی” به ئێعدام مه‌حكووم و به‌یانی سێشه‌ممه سزاكه‌ی جێبه‌جێ كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له سێ ڕۆژی ڕابردوودا، شه‌ش به‌ندكراوی دیكه‌ی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، شیروان و شیراز ئێعدام كردووه كه ناسناوی پێنج كه‌سیان بریتیه له: یاشار حه‌قدووست، په‌یمان جه‌لالیان، شێرزاد فه‌هیمی، ئه‌یووب سه‌مه‌دی و موجته‌با تاهێری.