به‌یانی هه‌ینی ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به ناوی “حه‌میدڕه‌زا ئازه‌ری” و ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌ز، سزای سێداره‌ی به‌ندكراوێكی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ به ناوی “غوڵامڕه‌سووڵ حه‌یده‌ری”، له زیندانه‌كانی سه‌بزه‌وار و شیراز جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حه‌میدڕه‌زا ئازه‌ری” پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌میدڕه‌زا له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ته‌نیا ١٦ ساڵ ته‌مه‌نی بووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادگاوه وه‌كوو تاوانباری سه‌ره‌كی كوشتنی به‌سیجیه‌ك به ناوی “حه‌میدڕه‌زا ئه‌لداغی” به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. له‌و په‌روه‌نده‌یه‌دا، لاوێكی دیكه به ناوی “ئه‌بۆلفه‌زل سه‌رپوشی” وه‌كوو هاوده‌ستی بكوژ به ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “غوڵامڕه‌سوول حه‌یده‌ری” خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ پاش گه‌ڕانه‌وه له توركیاوه بۆ ئێران، له شارستانی جاسك ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی “وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه حكوومه‌ت” و “هه‌ڵگرتنی كتێبی سیاسی” به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كرا. دواتر پارێزه‌ری ئه‌و بنه‌ماڵه بۆ كه‌مكردنی سزاكه‌ی داوای ٦٠ ملیۆن تمه‌نی كردبوو، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی حه‌میدڕه‌زا هه‌ژار بوون و توانای په‌رداختی ئه‌و بڕه پاره‌یان نه‌بوو، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه سزاكه‌ی بۆ ئێعدام گوڕدرا.