به‌یانی دووشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، محه‌ممه‌دئه‌مین مه‌هده‌وی شایسته به تۆمه‌تی “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” له زیندانی ئێڤین له سێداره درا.
پاییزی ساڵی ١٤٠٢، محه‌ممه‌دئه‌مین مه‌هده‌وی شایسته له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژ به خۆی كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل” به ئێعدام مه‌حكووم و به‌یانی دووشه‌ممه حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرا.