به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، گرووپی حه‌ماس له دوو ڕۆژی ڕابردوودا به لانیكه‌م شه‌ش خۆپێشانده‌ری فه‌له‌ستینی له كه‌رتی غه‌زه ئێعدام كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، یه‌كێك له ئێعدامكراوه‌كان ناوی عۆده‌ی ناسر بووه كه سه‌ره‌تا ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه كراوه و دواتر له به‌ر ماڵی باوكی له سێداره دراوه. چالاكانی مه‌ده‌نی فه‌له‌ستین ڕایانگه‌یاندووه كه چه‌كدارانی حه‌ماس به بیانووی دژایه‌تی كردنی خه‌ڵكی غه‌زه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گرووپه، ده‌یان شارومه‌ندیان ده‌ستبه‌سه‌ر و شه‌ش كه‌سیان ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام كردووه.