له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج، ڕه‌شت، ئه‌هواز، خۆڕه‌م ئاباد، قوم و قه‌زوێن جێبه‌جێ كراوه، هه‌روه‌ها دادگای ئینقلابی تاران سزای سێداره‌ی به سه‌ر محه‌ممه‌دئه‌مین مه‌هده‌وی شایسته دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سزای سێداره‌ی چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی عه‌زیز سێداقه‌ت ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، تالب ئه‌حمه‌دپور ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، شێرزاد زه‌مانی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و سه‌فه‌ر كه‌ماڵی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ڕه‌شت، ئه‌هواز، خۆڕه‌م ئاباد و قوم جێبه‌جێ كراوه. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی حامد ئه‌رژه‌نگی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و عه‌لیموراد ڕه‌نجبه‌ران ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج و قه‌زوێن ئێعدام كراون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، دادگای ئینقلابی تاران محه‌ممه‌دئه‌مین مه‌هده‌وی شایسته، چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌ی به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام”، “هاوكاری له‌گه‌ڵ دوژمن” و “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” به ئێعدام مه‌حكووم كردووه.