کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی شیراز و جیرۆفت

له‌سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی شیراز و جیرۆفت 2

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو به‌ تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست و بازه‌رگانی به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانه‌كانی شیراز و جیرۆفت جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێك به‌ ناوی “یوونس ئه‌خته‌ر سه‌مه‌ر” به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی جیرۆفت ئێعدام كراوه‌. هه‌روه‌ها پێنج به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “ڕه‌زا نامداری”، “حسێن حه‌یده‌ری”، “كازم سه‌عدی پور”، “فه‌رهاد سه‌لیمی” و “عیزه‌ت حه‌یده‌ری” به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی شیراز له‌ سێداره‌ دراون. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردووش حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی عه‌لی شیروانی و فه‌رهاد سوله‌یمانی له‌ زیندانی شیراز جێبه‌جێ كرابوو.