کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

له‌سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران 3 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی گوناباد، شیراز، یاسووج، ئه‌راك و كرماشان له‌ سێداره‌ دراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، شه‌ش به‌ندكراو به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر، كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست و موحاره‌به‌ له‌ زیندانه‌كانی گوناباد، شیراز، یاسووج، ئه‌راك و كرماشان ئێعدام كراون. ناسناوی پێنج كه‌س له‌ قوربانیان بریتیه‌ له‌: مه‌حموود دێهقان، یاشار ئه‌مینی، عه‌لی واعێزی، سادق عه‌سگه‌ری و فه‌رامه‌رز. شایانی باسه‌ كه‌ نه‌فه‌ری شه‌شه‌م شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بووه‌ به‌ڵام ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌.