له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی زاهدان، كه‌ره‌ج، ئێرانشار و قائێن جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی حه‌مزه یاری، كه‌ریم هێمه‌تی، سامان خۆڕه‌می و ڕه‌حیم كه‌ریمی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج و قائێن ئێعدام كراون. هاوكات سزای سێداره‌ی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی عه‌بدۆلباسێت شه‌هدادزهی و عه‌بدۆلسه‌مه‌د به‌راهوویی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی زاهدان و ئێرانشار جێبه‌جێ كراوه.