ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ١٢ و ١٣ی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی، كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی قزلحه‌سار، سمنان، ورمێ و یاسووج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ به‌ندكراو به ناوكانی محه‌ممه‌دئه‌مین ڕه‌ستگاری، ناسر نه‌بیزاده و بێهنام غه‌فاری به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هوشبه‌ر له زیندانه‌كانی سمنان، ورمێ و یاسووج ئێعدام كراون. هاوكات سزای سێداره‌ی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی قزلحه‌سار جێبه‌جێ كراوه كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: شۆكڕۆڵڵا و بێهزاد.