ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی گوڵانی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئه‌راك، تالش، گورگان و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “جه‌واد عه‌سگه‌ری” و “هادی میرگوزار” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئه‌راك و تالش ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێك به ناوی “حسێن عه‌لی سوبحانی” له زیندانی گورگان و سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “پژمان عه‌زیزی”، “عه‌لیڕه‌زا ئاقایی” و “شه‌هرام شه‌رقی” به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سێداره دراون.