له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ورمێ، گوناباد، قزلحه‌سار و ئه‌راك جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێك به ناوی موشیر عوسمانزاده به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ورمێ له سێداره دراوه. له زیندای ئه‌راك، سزای سێداره‌ی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی جه‌لیل عزیزی، محه‌ممه‌د عه‌بدی و نێعمه‌ت پیری به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ماده‌ی هوشبه‌ر جێبه‌جێ كراوه و له زیندانه‌كانی گوناباد و قزلحه‌سار، دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی ڕه‌زا میری و ئیبراهیم جۆغه‌تای به هه‌مان تۆمه‌ت ئێعدام كراون.