به‌یانی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی، كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی زه‌نجان، ئه‌راك، خۆڕه‌م ئاباد، ئه‌هواز، شیراز و به‌نده‌رعه‌باس جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ به ناوی مێهدی خانی به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی له زیندانی ئه‌راك له‌سێداره دراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی حسێن ڕه‌فیعی نیا، موحسن ڕه‌ئیسی و حه‌مزه عه‌لیزاده به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی زه‌نجان، شیراز و خۆڕه‌م ئاباد ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی عه‌مار وه‌لیدی و مه‌نووچێهر گوڵابی به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ئه‌هواز و به‌نده‌رعه‌باس جێبه‌جێ كراوه.