له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی هه‌مه‌دان، نه‌هاوه‌ند، ڕه‌شت و به‌نده‌رعه‌باس جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێك به ناوی یاسر جه‌هانبانی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی هه‌مه‌دان ئێعدام كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ندكراوێك به ناوی ته‌هماس كه‌لانی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی نه‌هاوه‌ند له سێداره دراوه. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی ئه‌فغانستانی به ناوه‌كانی عێزه‌تۆڵڵا عه‌ره‌ب، مۆعین عه‌ره‌ب و عه‌بدۆلباری جه‌هانی به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانی به‌نده‌رعه‌باس ئێعدام كراون. له زیندانی لاكانی ڕه‌شت، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی فه‌رامه‌رز كه‌یفه‌ری خه‌ڵكی كه‌نگاوه‌ر، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كراوه.