له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو سزای له‌سێداره‌دانی سێ زیندانی كه پێشتر به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون له زیندانه‌كانی زه‌نجان، ده‌ستگرد و دزفوول جێبه‌جێ كرا.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، زیندانیه‌ك به‌ناوی “ئه‌كبه‌ر شاهسه‌وه‌ند” ٣٦ ساڵ ته‌مه‌ن به‌تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی “ده‌ستگردی” ئیسفه‌هان له‌سێداره درا و له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، سزای له‌سێداره‌دانی زیندانیه‌ك به‌ناوی “ساڵه‌ح به‌یگ” ٤٥ ساڵ ته‌مه‌ن كه پێشتر به‌تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو له زیندانی زه‌نجان جێبه‌جێ كرا. هه‌روه‌ها هاوڵاتیه‌كی دیكه كه هێشتا ناوه‌كه‌ی بۆ میدیاكان ئاشكرا نه‌كراوه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له زیندانی دزفوول به‌تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست له‌سێداره دراوه.