ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ته‌ورێز، ئه‌راك و گورگان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی عه‌باس فاتحی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و یاسر ڕه‌وشه‌ن به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی گورگان و ئه‌راك ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێك به ناوی مورته‌زا سه‌عاده‌تپور زه‌ینی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ته‌ورێز له سێداره دراوه.